٤ کەس لە کەرکووک لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە ڕفێندران

پەیامی کورد      ...        ٤ کەس لە کەرکووک لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە ڕفێندران
 
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە کەرکووک ٤ کەس کە ٢ کەسیان هاووڵاتی ئێرانی _  بەریتانیایی و ئێرانی_ فەڕەنسەوی و ٢ کەسی دیکەشیان ئێرانین و لە عێراق ژیان دەکەن ڕفاندووە.

٢کەسیان کە ئێرانین ولە عێراق نیشتەجێن، بە ناوەکانی” موحسێن نەسرۆڵڵا، بەرپرسی پەوەندییە گشتییەکانی دەفتەری ئایەتۆڵلا شیرازی و یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانی موحەممەد خاتەمی لە کەسانی نزیک لە دەفتەری ئایەتۆڵڵا شیرازی ڕفێندراون.

پاش ناودێرکردنی دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان بە ناوی" جیهانی هاوکاری ئیمامەکان" لەلایەن ئەیەتۆڵڵا شیرازییەوە کە دژایەتی لەگەڵ ویلایەتی فەقێ هەیە، گوشارەکان بۆ سەر کەسانی نزیک لە ئەیەتۆڵا شێرازی زیادیکردووە، و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن: کاتی خوی خومەینی دواهەمین هەینی مانگی ڕەمەزانی بە ناوی ڕۆژی "قودس"دیاریکردووە و نابێ هیچ کەس ئەو ناوە بیگۆڕێ.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە