٥١ %ى ئیسرائیلییەکان بە هێرشکردن بۆ سەر ئێران ڕازین تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش ڕازى نەبێت
پەیامی کورد ... ٥١ %ى ئیسرائیلییەکان بە هێرشکردن بۆ سەر ئێران ڕازین تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش ڕازى نەبێت
بە پێى ڕاپرسییەک کە دامەزراوەى دیموکراسى ئیسرائیل ی ئەنجامى داوە، دەرکەوتووە: زۆرینەى ئیسرائیلییەکان پشتیوانى لە هێرشى ووڵاتەکەیان بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى دەکەن. تەنانەت ئەگەر ئەم هێرشە بە ڕەزامەندى ئەمریکاش نەبێت و گڵۆپى سەوزى هەڵنەکردبێت.
بە پێى ڕاپرسییەکە، ٥٤%ى ووڵامدەرەوەکانى پرسیارەکان، کۆمارى ئیسلامى بە هەڕەشە بۆ سەر بوونى ئیسرائیل دەزانن. یەک لەسەر چوارى ووڵامدەرەکان، ئێران وەک مەترسییەکى ناوەند دەزانن.
١٣%ى ووڵامدەرەکان تەنیا کۆمارى ئیسلامى بە مەترسییەکى بچووک دەزانن. تەنیا ٣١% پشتیوانى ناکەن لە هێرشى ئیسرائیل بێ ڕەزامەندى ئەمریکا.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە