٥٣ فەرماندەی دەوڵەتی مەنسوور هادی لە مێئارب کوژران

پەیامی کورد     ...   ٥٣ فەرماندەی دەوڵەتی مەنسوور هادی لە مێئارب کوژران

ماڵپەڕێکی یەمەنی ڕایگەیاند و نووسی : ٥٣ فەرماندەی دەوڵەتی مەنسوور هادی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا لە پارێزگای مێئارب کوژراون .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی " الخبر الیمنی " بە پێی ووتەی ئەم سەرچاوەیە کوژرانی یەک لە دوای یەکی فەرماندەکانی دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن لە مێحوەری مێئارب ، ثقبا و اسودا بووەتە هۆی زیادبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان سەربازان و چەکدارەکانیان دا . بە شێوەیەک کە لە مانگەکانی ڕابردوودا ٥٣ فەرماندە بە شێوەگەلی جیاوازەوە لە هێرشی مووشەکی یەوە بگرە تاکوو لێدان لە پشتە سەرەوە کوژراون .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە فەرماندەکانی ئەرتەش سەر بە دەوڵەتی مەنسوور هادی لە ژێر پارێزگاری تووندی ئەمنییەتی دان ، بەڵام ‌هێزە ئەمنییەتییەکانی دەوڵەتی سەنعا بە دزەکردن بۆ ناو دانیشتنەکانی فەرماندەکان ، ئەم ئۆپراسیۆنانە ڕێک دەخەن و ئەم دزە کردنەش لە ئاستێکدایە کە کوژرانی فەرمامندەیەک لە کوژرانی سەبارزێکی ئاسایی زۆر ئاسانتر و کاراتر ە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە