٥ باشترین چەکی ڕووسیا کە لە نەمایشی سەربازی دا نیشان درا
پەیامی کورد ... ٥ باشترین چەکی ڕووسیا کە لە نەمایشی سەربازی دا نیشان درا
ڕۆژنامەی نەشناڵ ستریت ٥ چەکی باڵا و باشترینی ڕووسیا کە لە نەمایشی سەربازی و نیزامی دا لە مۆسکۆ نیشان درا ناو دەبات و دەیداتە ناساندن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی نەشناڵ ستریت لە مەقالەیەک دا ٥ چەکی باشترینی ڕووسیا کە لە ڕۆژی سەرکەوتنی ٩ی مەی لە مۆسکۆ نیشان و نەمایش کرا ناو دەبات کە یەکێکیان بریتییە لە تانکی ئارماتا (تی-14 و تی-15) کە لە سەرووی هەموویانەوەدایە .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە ڕاکێتی دوورگە پەیمای (RS-24 Yars) ش کە هاوشێوەی ماتۆڕە پلە دووهەمی بە دەست هێناوە .
لە پلەی سێهەمیش ڕۆبۆتی " ئۆران ٩ دایە . ئۆران ٩ بۆ دەرگیری لەگەڵ دوژمن خاوەنی تۆپێکی ئۆتۆماتیکی ٣٠ میلی مەتری مۆدێلی شیپۆنۆف ABM M30-M3 و هەروەها تیرڤارێکی چەند کارەی ٧.٦٢ میلیمەتری مۆدێلی PKT/PKTM ە . ئەم ڕۆبۆتە هەروەها دەتوانێ شەش ڕاکێتی ئاگر درووستکەری ئاشمل و ٤ ڕاکێتی دژە تانکی 9M120 ئاتاکا ش لە خۆ بگرێت . ئەم ڕۆبۆتە زرێپۆشە خاوەنی شێنێک " زنجیر " ە تاکوو جووڵەکەی لە هەموو ئاستەکاندا ئاسان ببێت . هەروەها خاوەنی سیستەمگەلی ئۆپتیکی یە بۆ شناسایی و چاودێری کردنی دوژمن و ئەڵبەتە هێزەکانی ناخۆییە
هەروەها ڕاکێتی هایپەر سۆنیک ی " کنژاڵ " پێگەی چوارەم و شەڕکەری میگ - ٣١ کا ، ش لە پلەی پێنجەم دایە
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە