٥ پرسی گرینگ بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم و لە لایەن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ەوە تاووتوێ ده‌كرێت
پەیامی کورد ... ٥ پرسی گرینگ بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم و لە لایەن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ەوە تاووتوێ ده‌كرێت
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه و ٥ پرسی گرینگ تاووتوێ ده‌كات.
به گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو بڕگه ده‌بێت، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠٢١.
به گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه تاووتوێ ده‌كرێن:
• خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه یاسا و په‌یڕه‌وانه:
• پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
• پێشنووسی پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
• ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه په‌یڕه‌وی پێدانی مووڵه‌تی خوێندن.
• پێشنووسی پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە