٥ کەس لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ گیانیان لەدەست دا
پەیامی کورد ... ٥ کەس لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ گیانیان لەدەست دا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە هێرشەکەی سەر کۆبانێ کە لە لایەن فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئەنجام درابوو ٣ لەو کەسانەی کە بریندار بوون بە هۆی قورسی برینەکانیانەوە گیانی خۆیان لە دەستدا و ژمارەی قوربانییەکانی ئەم هێرشە دەگاتە ٥ کەس .
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا سەر لە ئێوارەی شەممە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری کۆبانێ هێرشیان کردبووە سەر مالێکی هاووڵاتیان کە لە دەرئەنجامی ئەم هێرشەدا ٢ کەس گیانی خۆیانیان لە دەستدابوو و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون . بە پێ زانیارییەکان سێ کەسی دیکە لە بریندارەکان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانی خۆیانیان لە دەستدا و ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە ٥ کەس . هەروەها ٤ کەسی دیکە بریندارەکان هێشتا لە ژێر جاودێری پزیشکی دان .
ئەو کەسانەی کە گیانی خۆیانیان لە دەستداوە و بریندار بوونە ، ئەندامانی کۆنگرەی ستار و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریانە کە هەر دووک ئەم ڕێکخراوانە سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە