٥ ی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت بە یادی ٣٠ ساڵەیڕاگەیاندنی هەرێمی نە فڕین دەکات
پەیامی کورد ... ٥ ی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت بە یادی ٣٠ ساڵەیڕاگەیاندنی هەرێمی نە فڕین دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆك بارزانی بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت بە یادی ٣٠ ساڵه‌ی راگه‌یاندنی (هه‌رێمی نه فڕین) ده‌كات، کە تێیدا هەر یەکە لە جەیمس بیکەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و چەندین پلەداری دیکەی ئەمریکی و کوردستان بەشدار دەبن.
پێشتر به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشینتۆن رایگه‌یاندبوو، شه‌ره‌فمه‌ندم كه رایده‌گه‌ینم ، کە سه‌رۆك بارزانی رۆژی ٢٨ـی ئه‌م مانگه به‌شداری ئیڤێنتێكی تایبه‌ت بە یادی درووستكردنی نەوای ئارام بۆ كوردستان دەکات.
ئیڤێنته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر ١٠ به كاتی واشینتۆن و كاتژمێر ٥ی ئێواره به كاتی هه‌ولێر و، له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە هه‌ریه‌ك له هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جه‌یمس به‌یكه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، برێت مه‌كگۆرك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فه‌رمانده جۆن ئه‌بیزه‌ید، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكا، هەروەها فه‌رمانده جه‌ی گارنه‌ر، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكا و، فه‌رمانده جه‌یمس جۆنس، فه‌رمانده‌ی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكا و، به‌یان سامی عه‌بدۆلڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا، به‌شداری ئیڤێنتەکە ده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە