٦٠ چەکداری گرووپی تێرۆرسیتی داعش لە حەمرین لەناو بران

پەیامی کورد      ...   ٦٠ چەکداری گرووپی تێرۆرسیتی داعش لە حەمرین لەناو بران

سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕۆسەی (ئەلئەسەد ئەلموتەئەهیب) كە مانگی ڕابردوو دەستیپێكرد، ٦٠ چەكداری داعش كوژران.
یەحیا رەسوول ووتەبێژی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامە لە پڕۆسەكانی و لەدرێژەی پڕۆسەی ئەلئەسەد ئەلموتەئەهیب ١٢٠ حەشارگەی داعش تێكشكێنراوە و ٢٧ چەكداریشیان كوژراوە و لەترسی پڕۆسەكە كۆمەڵێك لەو چەكدارانەی داعش لە شاخەكانی قەرەچووغەوە بەرەو چیاكانی حەمرین هەڵهاتوون.
یەحیا رەسوول ئاماژەی بەوەش كردوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە حەشارگەكانیان لە چیای حەمرین دەستنیشانكرا، هێزی ئاسمانی عێراق ئەو حەشارگانەشی كردوتە ئامانج و بەتەواوەتی وێرانی كردوون، و لەئەنجامدا ٦٠ چەكداری داعش كوژران.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە