٦٢ هێرشی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا؛ زیاتر لە ٦٠ کوژراو و بریندار لەسەر دەستی پێنتاگۆن

پەیامی کورد  ...  ٦٢ هێرشی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا؛ زیاتر لە ٦٠ کوژراو و بریندار لەسەر دەستی پێنتاگۆن

ئەمریکا لەژێر تەقەی سەختی بەرخۆدانی ڕۆژهەڵاتی سووریا و عێراق دایە. لە وەها دۆخێکدا هەوڵ دەدەن بە پەنابردن بۆ گرووپە تیرۆریستیەکان و پشتیوانی داعش فشار بخەنە سەر خۆڕاگری و سوپای سووریا.
بەگوێرەی پێگەی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، لەم ڕۆژانە ڕۆژهەڵاتی سووریا و عێراق بوونەتە کابووسێک بۆ سوپای ئەمریکا. لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هێزەکانی خۆڕاگری ٦٢ جار هێرشیان کردە سەر بنکە ئەمریکییەکان و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٦٠ سەربازی ئەمریکی کوژران و بریندار بوون.
​لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەنووسی سووری زاهر تەهان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ووتی : لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق تووندی هێرشەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا زیاتر کردووە. ئەم هێرشانە کاردانەوەی هیستری ئەمریکییەکانی لێکەوتووەتەوە”.

هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی فشارەکان دژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێمە شاهیدی چالاکبوونی تاقمی تیرۆریستی "داعش"ین. داعش کە پێشتر بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە هەمان کاتدا شەڕی بەرخۆدان و ئەمریکا دەکات، لە خولی نوێی چالاکییەکانیدا، تەنیا سەرنجی لەسەر هێرشکردنە سەر مۆڵگەکانی سوپای سووریا و بەرخۆدان بووە. ئەم گۆڕانکارییە لە تاکتیکەکاندا خاڵی گرینگ لە هەمان کاتدا نیشان دەدات لەگەڵ کاتی پێشهاتەکانی غەززە و هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

زۆربەی هێرشەکانی داعش لە گەڕەکی باشووری پارێزگای ڕەققە و بیابانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس (شاری "ئەلسوخنە") و دواجاریش پارێزگای دێرەزۆر ڕووی داوە. بە واتایەکی ووردتر، داعش هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی گرووپە خۆڕاگرییەکان و سوپای سووریا لە ناوچەی بەدیەی ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی پەیوەندی نێوان بەغدا و دیمەشق و بەیرووت ناپارێزراو بکات.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە