٦ ساڵ زیندانی بەسەر سینەماکار جەعفەر پەناهی ـیدا سەپێندرا

پەیامی کورد   ...   ٦ ساڵ زیندانی بەسەر سینەماکار جەعفەر پەناهی ـیدا سەپێندرا


 ووتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری کۆمارى ئیسلامى بڵاوی کردەوە : لە ساڵی ١٣٨٩ى هەتاوی، لقی ٢٦ى دادگا کۆمارى ئیسلامى دادنامەى بۆ جەعفەر پەناهی ناردبوو.
 دادنامەکەشى لەبەر تۆمەتبارکردنى بوو بە دۆسیەیەی کۆبوونەوە و دەستێوەردان و دژایەتی ئاسایشی نیشتمانى بوو.
 هەر لەبەر ئەمەش سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
 لەبەر چالاکی و پڕووپاگندە دژی ڕێژیم، ساڵێک زیندانیشى بەسەردا سەپابوو واتە بە کۆی گشتی ٦ ساڵ زیندانی بۆ بڕابووەوە ئەم دادنامەیە شلگیرانە و دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
 لەسەر ئەم بنەمایەش لە ٢٠ی پووشپەڕى ئەمساڵدا بۆ وەرگرتنى سزاکەى دەستبەسەر و نێردرا بۆ زیندانى ئێوین.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە