٦ کۆمپانیا و کەشتییەکی پەیوەندیدار بە ئێران ەوە گەمارۆ دران
پەیامی کورد ... ٦ کۆمپانیا و کەشتییەکی پەیوەندیدار بە ئێران ەوە گەمارۆ دران
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ٦ کۆمپانیا و کەشتییەکی بە بیانووی پەیوەندی لەگەل ئێران خستە لیستەی گەمارۆوەکانییەوە .
ووردەکاری گەمارۆگەلی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران
ناوی کۆمپانیاگەلی گەمارۆدراو بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
کۆمپانیای بلووکاکتووس بۆ کەرەستەگەلی قورس و تیجارەتی پارچەگەلی یەدەکی ئامێرەکان ، جێگیر لە ئیمارات ، بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی پێرۆشیمی کەنداوی فارس .
کۆمپانیای " فێرۆڵ کانیۆن " جێگیر لە چین ، بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی پێرۆشیمی کەنداوی فارس .
کۆمپانیای کەشتیڕانی گۆڵدوون ڤاریەر ، جێگیر لە چین ، لە ژێر فەرمانی جیبەجێ کردنی ژمارە ١٣٨٤٦ .
کۆمپانیای بەڕێوبەرایەتی کەشتڕانی پایۆنیر ، جێگیر لە سەنگاپوور ، لە ژێر فەرمانی جێبەجێ کردنی ژمارە ١٣٨٤٦ .
کۆمپانیای تیجاری زەنفەر ، جێگیر لە مالێزیا ، بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی پێرۆشیمی کەنداوی فارس .
کۆمپانیای تیجارەتی نێودەوڵەتی شکۆفی ، جێگیر لە چین ، بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی پێرۆشیمی کەنداوی فارس .
نەوتکێشی گلۆری هارووست ، لە ژێر ئاڵای پاناما ، بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای گۆڵدن ڤاریەر
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە