٧٠%ی ئه‌و عێراقیانەی ئەمساڵ لە ئه‌ورووپا داوای په‌نابه‌رییان کردوه، هاووڵاتی هه‌رێم بوون
پەیامی کورد ... ٧٠%ی ئه‌و عێراقیانەی ئەمساڵ لە ئه‌ورووپا داوای په‌نابه‌رییان کردوه، هاووڵاتی هه‌رێم بوون
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لەمساڵدا ٣٥ هەزار عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە ووڵاتانی ئەورووپا کردوە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٧٠%ی خەڵکی هەرێمی کوردستانن، دەشڵێت، "خراپی گوزەرانی خەڵک و نەبوونی خزمەتگوزاری وایکردوە کە خەڵک بەتایبەت چینی گەنجان پەنا بۆ کۆچ ببەن".
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راگەیاندوە، "جارێکی تر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو کۆچکردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان به‌تایبه‌تی گه‌نجان له عێراقه‌وه ده‌ستی پێکردوەته‌وه به‌ره‌و ووڵاتانی ئه‌ورووپا به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا که‌شوهه‌وا له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی له تورکیاوه خۆیان ده‌گه‌ینن به ووڵاتانی ئه‌ورووپا، ساڵی پار به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕۆسی کۆرۆناوه ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانی و زه‌مینییه‌کان ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م گه‌یشتن به ووڵاتانی ئه‌ورووپا، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوتر له‌ماوه‌یه‌کی کاتی زۆر که‌مدا له‌که‌نارئاوه‌کانی تورکیاوه خۆیان گه‌یاندوه به که‌نارئاوه‌کانی ئیتاڵیاوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌پێی ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییانه‌ی که به‌رده‌ستی ئەوان که‌وتوه تا ئێستا زیاتر له ٣٥ هه‌زار که‌س خۆیان گه‌یاندوه‌تە ووڵاتانی ئه‌ورووپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردوه، به‌ده‌ر له‌وانه‌ی له‌ئێستادا جارێ یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه له ووڵاتانی به‌ڵقانن ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاون، هەروەها جگە له‌و که‌سانه‌ی که له‌ئێستادا له تورکیان به‌نیازن بڕۆن ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ڕه‌نگه هه‌تا کۆتایی ساڵ ڕێژه‌که زۆر زۆر له‌مه زیاتر بێت.
ئاری جەلال باسی لەوەشکرد، "هیچ هاووڵاتیه‌کی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی هه‌رێمه‌وه له ووڵاتانی ئه‌ورووپا تۆمار ناکرێت، سه‌رجه‌میان به‌عێراقی تۆمارده‌کرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، وه‌ک ده‌زگای لووتکه له ماوه‌ی 6-7 ساڵی ڕابردوو که له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه و له‌گه‌ڵ ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کاندا بوه دیاره پۆلێنکراوه زیاتر ٧٠%ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له ووڵاتانی ئه‌ورووپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردوه هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستان بوون".
دەربارەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی لە ووڵاتی لیتوانی و لە دۆخێکی خراپدان سەرۆکی دەزگای لووتکە ووتی، "ئەو کۆچبه‌رانه له‌ئێستادا به‌ڕێگه‌یه‌کی نوێ ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌ینن به ووڵاتانی ئه‌ورووپا دیاره له‌لایه‌ن گرووپ و بانده قاچاغچیه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و نووسینگانه‌ی که کاری پێدانی فیزا ده‌که‌ن بۆ هاووڵاتیان ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌دۆزرێته‌وه وه‌ک چۆن له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له تورکیاوه ڕێگه‌ی ووشکانی هه‌بوو، ڕێگه‌ی ئاسمانی هه‌بوو، ڕێگه‌ی ده‌ریایی هه‌بوو له‌ئێستادا جۆرێک له ڕێگه‌یه‌کی تر دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانێکی زۆر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گرووپ و باندانه‌وه ده‌ڕۆنه بیلاڕووسیاو دوای ئه‌وه له لیتوانیاوه ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌نن به ووڵاتانی ئه‌ورووپا دیاره ڕێژه‌یه‌ک ده‌رچوونی هه‌بوه و سه‌رکه‌وتیان بوه، ڕێژه‌یه‌کی زۆریش به‌پێی ئه‌و تۆماری گرته‌ڤیدیۆیانه که دێته‌وه بۆ لای ئێمه له بارودۆخێکی زۆر سه‌خت و دژواردان ژیان ده‌گوزه‌ێنن".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە