٧١%ی بەشداربووان پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ بەستراوە
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، تائێستا ٧١% هاوبەشانی كەرتی كارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە و تا كۆتایی ئەمساڵیش پێوەرەكە بۆ سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەبەسترێت.
لە ڕاگەێندراوێكدا، فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دا کۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم ھاوبەشانی کارەبا، لە سەنتەری شارەکان و قەزا و ناحییەکان، جگە لە شوێنە دوورەدەستەکان، پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ دەبەسترێت و تائێستاش : ٧١%ی بەشداربووان پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ بەستراوە.
وەك لە ڕاگەێندراوەكەدا هاتووە، لە ئیدارەی گەرمیان زۆرترین پێوەری زیرەك بەستراوە، كە ٦٥ هەزار و ٢٠ هاوبەشی كارەبا پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە %٨٧.٨٠ی هاوبەشانی كارەبا دەكات، پارێزگای هەڵەبجەش ٢٩ هەزار و ٢١٨ پێوەر بەستراوە كە %٨٠.٠١ هاوبەشانی كەرتی كارەبای سنوورەكەیە.
ڕاگەێندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە پارێزگای هەولێر ٣٨٢ هەزار و ٣٩٢ پێوەر كەدەكاتە %٧٣.٧٦ و لە پارێزگای سلێمانی٣٦٣ هەزار و ٧٤٣ پێوەر بەستراوە، كە دەكاتە %٦٩.١٦ و لە پارێزگای دهۆك ٢٠٧ هەزار و ٥٢ پێوەر بەستراوە، كە دەكاتە %٦٣.٥٦ هاوبەشانی كارەبای سنوورەكە.
بەپێی ئامارەكە، كۆی ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ملیۆنێك و ٤٧ هەزار و ٤٢٥ هاوبەشی كارەبان، كە دەكاتە %٧٠.٧٤ كۆی گشتی هاوبەشانی كارەبا لە هەرێم.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە