٧ پەنابەری دیکە لە لەسەر سنوورى پۆڵۆنیا و بیلاڕووسیا گیانی لە دەستدا دۆخەکە زۆر مەترسیدارە

پەیامی کورد     ...   ٧ پەنابەری دیکە لە لەسەر سنوورى پۆڵۆنیا و بیلاڕووسیا گیانی لە دەستدا دۆخەکە زۆر مەترسیدارە


 کێشەى پەناخوازان لەسەر سنوورەکانى بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا بەردەوامە و لە سنوورى پۆڵۆنیا ٧ پەناخوازی دیکە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەى گیان لە دەست دراوانى سنوورى بیلاڕووسیا زۆر زیاترە و هەر ئەمڕۆ بەیانى دەنگۆى مردن و گیان لەدەست دانى ١٥ پەناخواز لەوسنوورە بڵاو بووەوە بە هۆى سەرماى زۆر و بێ جێگەیی و بە پێى هەواڵى گەیشتوو "لە نێو گیانلەدەستدراوان کوردیش هەیە".

بە هۆى ئەو ژمارە زۆرە پەناخوازەى کە ڕوویان لە سنوورى ئەو دووڵاتە کردووە بۆ دەربازبوون بۆ ئەورووپا، ئەو ووڵاتانە بۆ ڕێگری کردن ناچار بوون ١٢ هەزار سەرباز بهێننە سەر سنوور.

 یەکیتى ئەورووپا پێشتر لەبەر پێشێلکردنى مافى مرۆڤ، بیلاڕووسیای سزا دابوو، چوونکە یەکیتى ئەورووپا پێى وایە کە سیاسییەکانى بیلاڕووسیا دەیانەوێت تۆڵەى ئەو سزایە بکەنەوە بۆیە دەروازەکانیان بە ڕووى پەناخوازانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفریقیا کردووەتەوە بۆ ناو سنوورەکانى یەکیتى ئەورووپا، بەڵام سەرۆکى بیلاڕووسیا ئەو تۆمەتەى ڕەت کردەوە.

 سەرۆکى ئۆپۆزسیۆنى بیلاڕووسیاش سڤەتلانا تهانۆڤسکای بەیاننامەیەکى بڵاو کردەوە و سەرۆکى ووڵاتەکەى تۆمەتبار کرد بەرامبەر کێشەى پەناخوازان و ووتى: بیلاڕووسیا ڕێگە و دەروازەکان بۆ پەناخوازان دەکاتەوە بۆ سەر سنوورى پۆڵۆنیا و بەمەش دەیهەوێت کێشەکە قووڵتر بێتەوە.

لە بەرامبەردا ناوەندەکانى مافی مرۆڤى پۆڵۆنیا ناڕازیبوونى خۆیان بەرامبەر حکوومەتەکەیان نیشان داوە و ڕایانگەیاندووە کە پۆڵۆنیا مافی مرۆڤ کە مافێکى نێودەوڵەتییە، پێشێل دەکات. سەرۆکوەزیرى پۆڵۆنیاش ماتەوسز مۆراوەجک دەڵێت ئەوەى ئێمە دەیکەین یاساییە و سنوورى ووڵاتەکەمان تەنیا هێلێکى سەر نەخشە نییە، بەڵکوو پیرۆزى خۆى هەیە و خوێنمان بۆى ڕشتووە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە