٧ کەس و دامەزراوەی ئێرانی بە تاوانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان خرانە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەو ووڵاتەوە

پەیامی کورد      ...     ٧ کەس و دامەزراوەی ئێرانی بە تاوانی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان خرانە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەو ووڵاتەوە .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەواڵ لە گەمارۆدانی چەند کەس و دامەزراوەی ئێرانی بە تاوانی هەوڵدان بۆ کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ڕابردووی ئەم ووڵاتە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی عەرەبی کەناڵی میدیایی و هەوالی " سی ئێن ئێن " ی ئەمریکا وەزارەتی خەزێنەداری ئەم ووڵاتە شەوی ڕابردووی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، ڕایگەیاند کە ٦ کەس و دامەزراوەیەکی ئێرانی بە تاوانی هەوڵدان بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ڕابردوو لە ڕێگای کەناڵێکی سایبیری و هاککەری یەوە بە ئامانجی " ترسی دەنگدەرانی ئەمریکا و دانانی کاریگەری لە سەریان ، سست کردنی متمانەی دەنگدەران و درووستکردنی پشێوی و تەفرەقە لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککماری ٢٠٢٠ ی ئەمریکا خرانە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەو ووڵاتەوە .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە ڕایگەیاندووە : ئەمریکا هەوڵگەلی هاککردنی ئێلێکترۆنی لە لایەن لایەنگەلی ژێر پاڵپشتی دەوڵەت لەوانەش لایەنگرانی کارئامەی ئێرانی کە بۆ درووستکردنی پشێوی و تەفرەقە و سست کردنی متمانەی دەنگدەران بۆ سەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەوڵیان دەدا  شناسایی کردووە .

ئەم وەزارەتخانەیە هەروەها ٦ کەسی ئێرانی کە کەوتنە ژێر کاریگەری و لیستەی گەمارۆوەکانەوە بریتین لە : سید موحەمەد حسێن موسا کازمی ، سەجاد کاشیان ، موستەفا سەرمەدی ، سید مەهدی هاشمی طغ لجردی و هەروەها حسێن ئەکبەری نەودێ و موحەمەد باقر شیرینکار ڕاگەیاندووە .

وەزارەتى خەزێنەردارى ئەمریکا ناوى کۆمپانیاکەشى بە "کۆمپانیاى ئەیمەن نێت پاسارگاد" ناو بردووە کە دەگوترێت "ئاراستەکەر و هیدایەتکەر"ی وێرانکەردن و بەلاڕێدابردنى لە ئەستۆ بووە. بەرپرسانى کۆمپانیاى ئەیمەن نێت پاسارگاد، پێشتر کۆمپانیایەکى دیکەیان بە ناوى "نێت پەیگەر سەماوات"ـیان هەبووە کە بە هۆى پەیوەندی لەگەڵ یەکە سایبرییەکانى سوپاى پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆى خراوەتە سەر، بەڵام ئەوان ناوى کۆمپانیاکەیان گۆڕیوە.

دواى ئەم گەمارۆیە، ئەم کەس و کۆمپانیایە، هەر جۆرە ماڵ و موڵک و هەژمارى بانکییەکەیان دەستى بەسەردا دەگیردرێت و پێشیان پێ دەگیردرێت لە هەرجۆرە هاوکارییەکى کارى و ماڵى هاووڵاتیان یا کۆمپانیاى ئەمریکى و تەنانەت نێونەتەوەییەکان.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە