٨ مووشەکی کاتیووشا ئاڕاستەی بنکەی نیشتنەوەی '' ئاسمانی بەلەد'' کرا.
پەیامی کورد ... ٨ مووشەکی کاتیووشا ئاڕاستەی بنکەی نیشتنەوەی '' ئاسمانی بەلەد'' کرا.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لەم بنکە سەربازییە کە لە باکووری بەغدایە ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری عێراقی و مقاولگەلی وەبەرهێنی ئەمریکی جێگرن .
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی عێراق دوێنێ پێنجشەممە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە عێراق بە ٨ مووشەکی کاتیووشا کراوەتە ئامانج.
ئاژانسی دەوڵەتی عێراق لە زاری " ناوەندی میدیایی ئەمنییەتی عێراق ەوە ڕایگەیاند کە ئەم ڕاکێتانە لە کەشی کراوەی بنکەی ئاسمانی بەلەد دا تەقیوەتەوە و هیچ زەرەر و زیانی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە