٨ پەنابەری خه‌ڵكی شاری پاوە ڕادەستی گرووپی “ئەلنوسرە”ی سووریا دەکرێن
پەیامی کورد ... ٨ پەنابەری خه‌ڵكی شاری پاوە ڕادەستی گرووپی “ئەلنوسرە”ی سووریا دەکرێن .
حکوومەتی تورکیا لە ٢٢ ی ئاگۆستی ٢٠٢١ دا، هەشت پەناخوازی خەڵکی پاوە کە بەنیازبوون له ڕێگه‌ی ئه‌و ووڵاته‌وه بگه‌ن به ئەورووپا، دەستبەسەر و ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی “ئەلنوسرە” له سووریا ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتێک لە كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ناوی ئه‌و هه‌شت كه‌سه بریتیه له : “دەماوەند پاک سرێشت“،“مۆبین وەلەدبەیگی“،“ئەفشار ڕۆستەمی“، “بەهمەن شادرەوان“، “مەسعوود حەیدەری“، “سەعید ئەحمەدی“، “فەردین دەروێشپوور“ و “هیدایەت رۆخزادی“. جێی ئاماژه‌یه كه ئەو هەشت پەناخوازەی خه‌ڵكی پاوه کە لەگەڵ ٥٧ پەنابەری دیکەی خه‌ڵكی هەرێمی کوردستان بوون، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر دەکرێن و له ڕێگه‌ی شاری “ئه‌عزاز” له باكووری سووریاوه ڕاده‌ستی گرووپی “ئه‌لنوسره” ده‌كرێن. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێش چوونە ناو عەزاز گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو هەشت هاووڵاتییە پاوەییه له‌به‌ر ده‌ستدا نییە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە