٩ فڕۆکەی چینی هێڵی ناوەڕاستیان لە گەروی تایوان بەزاند
پەیامی کورد ... ٩ فڕۆکەی چینی هێڵی ناوەڕاستیان لە گەروی تایوان بەزاند
وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند، ٩ فڕۆکەی چینی هێڵی ناوەڕاستیان لە گەروی تایوان بەزاندووە، کە بەربەستێکی نافەرمی نێوان هەردوولایە، لەکاتێکدا پێکەن بەردەوامە لە چالاکییە سەربازییەکانی لەنزیک دوورگەکە.
وەزارەتی بەرگری تایوان لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی چین ڕایگەیاندووە ، ٩ فڕۆكهی چینی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ماوەی 24 کاتژمێردا تا کاتژمێر 6:00ی بەیانی ئهمڕۆ شەممە بە کاتی ناوخۆیی ووڵاتهكه هێڵی ناوەڕاستیان لە گەروی تایوان بەزاندوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه، تایوان فڕۆکەی ناردوه بۆ ئاگادارکردنەوەی فڕۆکە چینییەکان، هاوكات سیستەمی مووشەکی چاودێری فڕۆکە چینییەکان دەکات.
چین دەڵێت، تایوان بەشێکە لە خاکەکەی سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی دوورگەکە، بهڵام تایوان ساڵانێکە ناڕهزایی لە ئەرکەکانی ڕۆژانەی هێزی ئاسمانی چین لە نزیک ئەو دوورگەیە دهردهبڕێت، کە زۆرجار لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای بەرگری ئاسمانی ووڵاتەکەیدایە ئهنجامی دهدات.
پەکین هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی دیاری نەکراوی کردووە ئەگەر تسای ئینگ وێن، سەرۆکی تایوان کە ئێستا لە گەشتێکدا بۆ ئەمریکایە، چاوی بە کیڤن مەکارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بکەوێت، كه بڕیارە لەم مانگەدا لە ئەمریکای ناوەڕاستەوە لە ڕێگەی گەڕانەوەی له ئەنجلۆس چاوی پێی بکەوێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە