پاترۆشیێف : دەرفەتی هاوکاری لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا هەر ڕۆژ کەمتر دەبێت

پەیامی کورد     ...    پاترۆشیێف  : دەرفەتی هاوکاری لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا هەر ڕۆژ کەمتر دەبێت .

سکرتێر شەورای ئەمنییەتی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە ئامادەیی مۆسکۆ بۆ هاوکاری بەرامبەر و کاریگەر و سازندە لەگەڵ واشینتۆن و ئەوەی کە متمانە مەرجی یەکەم بۆ درووستکردنی پەیوەندییە جەختی کردەوە  و ووتی : بەڵام ئەگەری ئەم جۆرە هاوکارییە لەگەڵ هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانەی ئەمریکادا کەمتر دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک نیکۆلای  پاترۆشیێف  سکرتێری شەورای ئەمنییەتی ڕووسیا لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئارگۆمێنت و فەکتس " چاپ و بڵاوکراوەی مۆسکۆ ڕایگەیاند کە بەرپرسانی مۆسکۆ بەردەوام لە ئامادەباشیدان هاوکاری بەرامبەر و کاریگەر و سازندە لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان دا بەرقەرار بکەن ، بەڵام ئەگەری ڕاستەقینەوەی ئەم جۆرە هاوکارییە لەگەڵ هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە لە لایەن واشینتۆن ەوە لە وانەش تووند کردنی گەمارۆوەکان ، کەمتر و کەمتر دەبێت 

ئەو ووتی : " گرینگترین دۆخ بۆ باشتربوونی پەیوەندی نێوان دوو ووڵات متمانەی بەرامبەرە کە ئەم متمانەیە یا بوونی هەیە یا نە . کاتێک کە شەریکگەلی ئەمریکی ئێمە لە ووتووێکان دا بە ئێمە متمانە دەدات کە ئامادە بە ئەنجامدانی ووتووێژی کاریگەر و سازندە و باشتربوونی پەیوەندییەکانن بەڵام بە پێچەوانەی ئەم شتانە هەنگاوگەلێکی نادۆستانە لە دژی ووڵاتی ئێمە ئەنجام دەدەن ، ناتوانرێ ئەم جۆرە کردارانە هەناردنی نیشانەگەلی هیوابەخش هەڵبسەنگێندرێت ئەوان یەک شت دەڵێن بەڵام بە شێوەیەکی دیکە کاردەکەن .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە