پاداشتی ١٠ هەزار دۆلار بۆ دەست بەرداربوون لە مۆبایل!
پەیامی کورد ... پاداشتی ١٠ هەزار دۆلار بۆ دەست بەرداربوون لە مۆبایل!
کۆمپانیای شیرەمەنی ئایسلەندی بە ناوی " سیگی " پەردەی لەسەر دەستپێشخەری هاندانەکەی بۆ "دیجیتاڵ دیتۆکس" لادا کە بەشداربووان دەتوانن ١٠ هەزار دۆلار ببەنەوە بەهۆی بەکارنەهێنانی مۆبایلە زیرەکەکانیان بۆ ماوەی مانگێک.
بۆ بەشداریکردن لەم پێشبڕکێیە پێویستە خوازیار بابەتێک لەسەر زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و پاڵنەرەکانیان بۆ وازهێنان لە مۆبایل بنووسن و بۆ ئەم کارگەیە بنێرن.
شارەزایانی ئەم کارگەیە دەقەکان دەپشکنن و بۆکس و قوفڵێکی تایبەت بۆ دانانی مۆبایلە زیرەکەکە و مۆبایلێکی سادەی تاشراو و سیمکارت و پارەی پێشوەختە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە دەنێرن بۆ ١٠ کەسی سەرەکی.
لە کۆتایی دا ئەوانەی ماوەی مانگێکە مۆبایلە زیرەکەکانیان بە سەرکەوتوویی بەکارنەهێناوە، لەگەڵ ٦٠ ماستدا ١٠ هەزار دۆلار دەبەنەوە.
ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە