پادشای ئۆردون : دەرفەتگەلی زۆر بۆ هاوکاری ئابووری لەگەڵ تەل ئەڤیڤ هەیە
پەیامی کورد ... پادشای ئۆردون : دەرفەتگەلی زۆر بۆ هاوکاری ئابووری لەگەڵ تەل ئەڤیڤ هەیە
مەلیک عەبدۆللای دووهەم لە دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسرائیل قسەی لە بوونی دەرفەتگەلی زۆری هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئیسرائیل کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک پاشای ئۆردون عەبدۆڵلای دووهەم دوێنێ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئێسحاق هێرتزووگ سەرۆککۆماری ئیسرائیل لە سەر گرینگی و پێویست بوونی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاشتی جەختی کردەوە تاکوو فەلەستینییەکان و ئیسرائیل ییەکان بەهای ئەمە نەدەن و هەموو ناوچەکە بتوانن کارئامەیی و لێهاتوویی خۆیان بناسن .
لەم دیدارەدا کە لە کۆشکی حسینیە ی ئۆردون بەڕێوەچوو ، مەلەک عەبدۆڵڵای دووهەم سەفەری هێرتزووگی بە دەرفەتێکی باش بۆ گفتوگۆی قووڵ سەبارەت بە چۆنیەتی بەرەوپێسبردنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی عادیلان و پایەدار و درووستکردنی داهاتوویەک کە دەرفەتگەلی هیوابەخش بۆ ئێمە بەدی دەهێنێت و تێیدا ئەمنییەتی هاوبەش بە دوور لە قەیران و تووندووتیژی بەدی دێت ، ناو برد .
پاشای ئۆردون لە سەر گرینگی پاریزکردن لە هەر جۆرە هەنگاوێک کە ببێتە هۆی بەربەست بۆ نوێژکەران بۆ مزگەوتی ئەقسا بە تایبەتی لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان جەختی کردەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە