پادشای سەعوودییە داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

پەیامی کورد     ...    پادشای سەعوودییە داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

پادشای سەعوودییە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بەرامبەر بە ئێران ڕێکاری تووند بگیرێتە بەر

سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پادشای عەرەبستانی سەعوودی ، داوای لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی کرد ، ڕێکاری تووند بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ئێران لە بوارەکانی دەست پێڕاگەیشتنی بە چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ بگرنە بەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک مەلەک سەلمان کە لە سەرەتای مەراسیمی کردنەوەی هەشتەمین دەورەی مەجلیسی مەشوەرەتی ئەم ووڵاتە قسەی کرد ووتی : " عەرەبستان لە سەر مەترسیدار بوونی پڕۆژەی ناوچەیی نیزامی ئێران جەخت دەکاتەوە و دەستوەردانی ئەم ووڵاتە لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتان و پالپشتی لە تێرۆریسم ، تووندڕەوی و فیرقە گەرایی ڕەت دەکاتەوە " .

هەروەها ووتی : " کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گرتنە بەری ڕێکاری تووند لە بەرامبەر ئێران داوەت دەکەم کە هەڵگری قەدەغەی ئەوەی دەست پێڕانەگەیشتنی چەکگەلی کوشتاری بە کۆمەڵ و بەرفراوان کردنی بەرنامەی مووشەک گەلی بالیستیک و هەڕەشی ئاشتی و ئەمنییەتی بێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە