پادشای عەرەبستان سەرۆکوەزیرانی عێراق موستەفا کازمی داوەتی فەرمی دەکات بۆ ڕیاز
پەیامی کورد ... داوەتی فەرمی موستەفا کازمی بۆ ڕیاز لە لایەن پادشای عەرەبستان ەوە
سەلمان بن عەبدۆلعەزیز ئالی سەعوود پادشای عەرەبستانی سەعوودی لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ مۆستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی داوای لیکرد تاکوو سەردانی ڕیاز پایتەختی ئەو ووڵاتە بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم دواییانە پادشای عەرەبستانی سەعوودی بە شیوەی ڤیدیۆ لەگەل سەرۆکوەزیرانی عێراق ووتووێژی ئەنجام داوە .
هەر دوو لایەن لە جەرەیانی ئەم دیدارەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پەیوەندی هەر دوو لایەنیان خستووەتە بەر باس و ووتووێژەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : چاوپیکەوتنی ڤیدیۆیی نێوان سەلمان و کازمی بە پێی داکاری فەرمی پادشای عەرەبستانی سەعوودی ئەنجام دراوە . ئامانج لەم دیدارە پتەو کردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ڕیاز و بەغدا بووە .
سەرۆکوەزیرانی عێراق و پادشای عەرەبستان لەم دیدارەدا جگە لە ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی پایەداری نێوان هەر دوو لایەن ، بەرز نرخاندنی ئاستی پەیوەندی و چۆنیەتی ئەم پەیوەندییانەی یەکتریان هەڵسەنگاند و لە سەر گرینگی بەهێز کردن و پتەوترکردنی ئەم پەیوەندییانە جەخت یان کردەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە