پادشای مەغریب بە فەرمی داوەتی ئیسرائیل کرا

پەیامی کورد     ...    پادشای مەغریب بە فەرمی داوەتی ئیسرائیل کرا

یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ پادشای مەغریب لە دوای ڕێکەوتننامەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایەن شەوی هەینی بەڕێوە چوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی عێبری زمانی ئاحاروونووت نووسی کە بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی خۆیدا لەگەڵ موحەمەد ی شەشەم پادشای مەغریب لە کاتی واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو لایەن بە شێوەی فەرمی موحەمەد ی شەشەمی بۆ سەفەر کردن بۆ ووڵاتی ئیسرائیل داوەت کرد .

لە جەرەیانی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەر دوو لایەن لە پەیوەندی سەر لە نوێی دیپلۆماتیکی و واژووی بەیاننامەیەکی هاوبەش لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕێکەوتننامەگەلێکی دوو لایەنە لە نێوان ئیسرائیل و مەغریب ووتووێژ و دڵخۆشی خۆیانیان لەمبارەیەوە ڕاگەیاند 

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ووتی ناتانیاهوو و موحەمەد ی شەشەم سازو کارگەلێکی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەکان خستووەتە ڕوو .

ناتانیاهوو هەروەها لە پادشای مەغریب بۆ میوانداریەتی لە شاندی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی مێیئر بێن شابات ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناوخۆیی ئەم ووڵاتە سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند .

لە سەفەری شاندی ئیسرائیلی بە سەرپەرشتی بێن شابات بۆ مەغریب ، بەیاننامەیەکی هاوبەش دەربارەی درووستکردنی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و مەغرین واژوو کرا


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە