پاراگوای سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند؛ پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم بڕیارە
پەیامی کورد ... پاراگوای سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند؛ پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم بڕیارە
سانتیاگۆ پێنیا، سەرۆکكۆماری پاراگوای لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ئەو ووڵاتە لە ڕاستای "خەباتی جیهانی دژی تیرۆریسم"، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، حەماس و حیزبۆڵڵای، بەهۆی هەڕەشەکانیان بۆ سەر ئاشتی و مافی مرۆڤ و ئاسایشی نێودەوڵەتی، خستووەتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی خۆیەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پێشوازی لەو هەوڵە، کۆماری ئیسلامی وەك " گەورەترین پشتیوانی تیرۆر" ناوبرد و جەختی لەوە كردەوە كە سوپای قودس و گرووپه نیابەتییەكانی بەرپرسن له دابینکردنی دارایی و ئاڕاستەکردنی هێرشه تیرۆریستییەکان بۆ سەر جیهان.
هەروەها گیدئون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەو بڕیارەی بە “مێژوویی" وەسف کرد و سەبارەت بەو هەڵوێستە دەستخۆشی لە پاراگوای کرد.
ئەم بابەتە 53 جار خوێندراوەتەوە