پارتی    :  ئەگەر هەوڵەكان سەبارەت بە سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان بەرەو سیاسی بوون ببرێن " ئێمەش وەک پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین "

پەیامی کورد        ...      پارتی    :   ئەگەر هەوڵەكان سەبارەت بە سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان بەرەو سیاسی بوون ببرێن " ئێمەش وەک پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین ". "

مەكتەبی سیاسی پارتی ڕاگەێندراوێکی دەربارەی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوویداوە ڕوونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج، "بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە ڕۆڵیان بگرین".

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچوونەوە لە بارەی كەیسی چەند كەسێك، بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانین رێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بە بارودۆخەکە ناگەیەنێ‌ و، مەرج نیە ئەگەر دەنگ و لایەنگیری لایەنێك نەبووبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی ڕوویداوە ڕوونە، دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆ تێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج، بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن و رێز لە رۆڵیان بگرین.

لەراگەێندراوەکەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، "ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بە سیاسی بكرێن و زیاتر وەكوو بانگەشەی هەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاووڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین".

هیوادارین ئاڕاستە و لۆژیكی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە پێشەوەی هەموو هەوڵێكی دیكەوە بن.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

٨ـی ٥ـی ٢٠٢١


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە