پارتی داد و گەشەپێدان لەگەڵ مەهەپە لە ٣ شاری گەورە بەشداری هەڵبژاردن دەکات، لەگەڵ هوداپار لە شارە کوردییەکان

پەیامی کورد  ...  پارتی داد و گەشەپێدان لەگەڵ مەهەپە لە ٣ شاری گەورە بەشداری هەڵبژاردن دەکات، لەگەڵ هوداپار لە شارە کوردییەکان

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پشت پەردە کە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردۆتەوە، نەخشەی هەڵبژاردنی ناوچەیی پارتی داد و گەشەپێدان هێواش هێواش ڕوون دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە 3 شاری گەورەی تورکیا بە کاندیدەکانی مەهەپە، لە شارە کوردنشینەکانیش لەگەڵ هوداپار بچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە.

بڕیار درا کە پارتی داد و گەشەپێدان لە ٢٧ شاری گەورە کاندیدەکانی خۆی بخاتەڕوو، مەهەپەش لە ٣ شاری گەورەدا، هەروەها پارتی داد و گەشەپێدان لە شارەکانی عەدەن و مێرسین و مانیسا پاڵپشتی کاندیدەکانی مەهەپە بکات.

بۆردی هەردوو حزب ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە پێشکەشی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاک پارتی و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە کردووە.

پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئەردۆغان و باخچەلی دا، پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی 31ی ئازاری 2024 تاوتوێ بکرێت و بڕیار لەسەر خشتەکە بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پارتی داد و گەشەپێدان لە شارە کوردییەکانی باکووری کوردستان هاوکاری پارتی دادگاییکردنی ئازاد (هوداپار) دەکات و لەو ناوچانەی کە دەنگی هوداپار کەمە، پاڵپشتی کاندیدەکانی ئەنەکەسە دەکرێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە