پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەم کارە گرینگە دەکات
پەیامی کورد ... پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئامادەکاری بۆ ئەم کارە گرینگە دەکات
سەرکردایەتیه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆتایی هاتنى كاره‌كانى به‌ر له‌ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى ١٤ى حزبه‌كه‌ى ئاشكراكرد، ڕاشیده‌گه‌ێنێت، "ئه‌نجامدانى كۆنگره‌كه‌ش له‌سه‌ر دوو بۆچوون وه‌ستاوه".
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ئاشكرای كردوه، پارتى كۆنگره‌ى ١٤ى خۆى ده‌به‌ستێت‌و ھەموانیش ھاوڕان کە بە زووترین کات بکرێت.
ده‌شڵێت:" لەنێو پارتی بۆ به‌ستنى كۆنگره دوو بۆچوون هه‌یه، یه‌كێكیان پێى باشه پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت‌و ئه‌وى دیكه‌ش ده‌ڵێت دوای ھەڵبژاردن بکرێت، بەڵام تائێستا کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ھەموو ڕێکخستن و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە كۆتاییان هاتووه، ئەوەی ماوە تەنھا دیاریکردنی وادەکەیە".
پارتى تائێستا ١٣ كۆنگره‌ى ئه‌نجامداوه، كۆنگره‌ی یه‌كه‌مى له‌ساڵى ١٩٤٦ به‌نهێنی له‌شاری به‌غداو كۆنگره‌ی دوه‌میش له ١٩٥١هه‌ر له‌به‌غداو سێیه‌میش له ١٩٥٣ له‌كه‌ركووك و كۆنگره‌ى چواره‌م له ١٩٥٩ له‌به‌غداو پێنجه‌م له‌مانگی ئایاری ساڵی ١٩٦٠ دیسانه‌وه هه‌ر له‌به‌غدا.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌مى پارتى له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی ساڵی ١٩٦٤ له‌قه‌ڵادزێ به‌ستراوه‌و حه‌وته‌م له ١٩٦٦ له‌گه‌ڵاڵه‌و هه‌شته‌م له‌١٩٧٠ له‌ناوپردان و كۆنگره‌ى نۆیه‌م و ده‌یه‌م ١٩٧٩ و ١٩٨٩ له(مه‌رگه‌وه‌ڕ)به‌ستراوه.
كۆنگره‌كانى ١١و ١٢و ١٣ش له‌ساڵانى ١٩٩٣و ١٩٩٩ و ٢٠١٠ له‌شارى هه‌ولێر به‌ستراون و ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كۆنگره‌ى ١٤ له‌شارى هه‌ولێر كۆتاییهاتوه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە