پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە نیازی جێبەجێ کردنی پڕۆژەیەکە لەگەل بەغدا

پەیامی کورد     ...     پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە نیازی جێبەجێ کردنی پڕۆژەیەکە لەگەل بەغدا

پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێ لە رێگەی پڕۆژەیەكەوە بەشداری لە حكوومەتی نوێی عێراقدا بكات و بەرپرسێكی پارتیش دەڵێ، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكاری پڕۆژەكەن و دەیانەوێ لایەنەكانیش تێیدا بەشدار بن.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی، رایگەیاند: "چوونی شاندی پارتیمان بۆ بەغدا، تەنیا بۆ ئەوەیە بۆچوونی لایەنەكان دەربارەی ھەرێمی كوردستان بزانین لە كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دا، كە چەندین سەردانیان ئەنجام داوە، سەردانەكانیش زیاتر دۆستانە بوون لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننەكانی عێراق".

بەرپرسەكەی پارتی دەشڵێت: "بڕیارە لە ھەرێمی كوردستانیش پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكات، ھەتا سەردانی ئەو لایەنانەش دەكەین، كە كورسییان نەھێناوە لە ھەڵبژاردنەكانی ١٠ی ئۆكتۆبەری رابردوودا، پێشتریش سەردانی لایەنەكان كراوە، ئێمە دەمانەوێ بە یەكگرتوویی بچینە بەغدا بۆ دانوستان".

بڵند ئیسماعیل روونیشی كردەوە: "لە ئێستادا پارتی سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكە بۆ چوار ساڵی داھاتوو بەشداریكردن لە حكوومەتی نوێی عێراقدا، ئێمە ھەموو ئەو پرسە ھەڵواسراوانەی نێوان ھەرێم و بەغدا دەكەینە پڕۆژە بۆ جێبەجێكردن، دەمانەوێ پڕۆژەكە بكەینە پڕۆژەیەكی گشتگیر و ھەموو لایەنە كوردستانییەكان تێیدا بەشدار بن".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە