پارتی دیمۆکراتی کوردستان هۆشداری دەداتە ئێران
پەیامی کورد ... پارتی دیمۆکراتی کوردستان هۆشداری دەداتە ئێران
پارتى هۆشداری به ئێران ده‌دات‌و چه‌ند ئه‌گه‌رێك یش ده‌خاته‌ڕوو
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا‌و به تۆمه‌تی جیاواز‌و هه‌بوونی بنكه‌ی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌هه‌ولێر، ١٤ جار هه‌ولێر كراوه‌ته ئامانج، هاوكات گفتوگۆیه‌كى بایدن و سەرۆک بارزانیش ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت:"سەرۆک بارزانی بە بایدن ی ووت، چەكیش نەنێرن گەلی كوردستان بەرگری لەخۆی دەكات".
گولیزار ڕەشید سندی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانى كوردستان باسى هێرشه مووشه‌كیته‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌و ده‌ڵێت:"دووباره به ئامانج گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر جگه له تێك چوونی دۆخی ناوچه‌كه‌و ئاڵۆزكردنی دۆخی سیاسی‌و ئه‌منی كوردستان هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نه‌بووه، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووش دا به‌تۆمه‌تی جیاواز‌و هه‌بوونی بنكه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌هه‌ولێر ١٤ جار هه‌ولێر كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌كۆی ئه‌و هێرشانه ئێران به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆ بگرێته‌ئه‌ستۆ".
ده‌شڵێت:"هه‌رێم ناوچه‌یه‌كی ئارامه له‌ناوچه‌كه‌داو له درووستبوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تائێستا نه‌مان بینی له كوردستانه‌وه مه‌ترسیه‌ك بۆ ئارامی هیچ یه‌كێك له ووڵاتانی دراوسێ درووست كرابێت، بگره زۆرجار له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئه‌وان قوربانیمانداوه".
هه‌روه‌ك باسى له‌وه‌شكردووه، "هه‌رێم ده‌روازه‌یه‌كی باشی ئابووری توركیا‌و ئێرانه، له‌سنووری كوردستان بۆ ئێران هیچ كاتێك ئاسته‌نگی بۆ پرسی ئابووری دروستنه‌كراوه چه‌ند ساڵه به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كرێت، جه‌نگی ساردی ڕاگه‌یاندنی له‌دژی ئێران نه‌بووه، كوردستان نه‌بوه‌ته ناوچه‌یه‌كی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی شه‌ری زلهێزانی جیهان ئیتر بۆ ده‌بێت بكرێته ئامانج‌و ژیانی خه‌ڵكی سڤیل بكرێته قوربانی؟".
هه‌روه‌ك په‌یامێكى سەرۆک مه‌سعوود بارزانیشى ئاماژه پێكردوه كه وتوویه‌تى:"كوردستان ناكرێته وه‌كیلی شه‌ڕی هیچ ووڵاتێك، له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌ڕی داعش یش بارزانى په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆبایدن هه‌بووه كه ئه‌وكات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو، به سەرۆک بارزانی وتبوو، ئه‌گه‌ر چه‌كتان بۆ بنێرین ده‌توانن به‌رگری له‌خۆتان بكه‌ن؟ بارزانی وتبووى، ئه‌گه‌ر چه‌كیش نه‌نێرن گه‌لی كوردستان به‌رگری له‌خۆی ده‌كات".
به‌بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى، "ئه‌م نمونه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت وه‌كیلایه‌تی هیچ ده‌وڵه‌تێك بكات".
باسى له‌وه‌شكردوه، "ئێران له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نابباته‌به‌ر هێرشی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو ته‌قه له‌و ده‌رگا دیپلۆماسیانه بدات كه ده‌كرا گرفته‌كانى خۆى پێ چاره‌سه‌ربكرێت، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی فه‌رمی دیپلۆماسی كوردستان‌و ئێران ئه‌وه‌نده خراپ نییه كه ڕاسته‌وخۆ خۆیان له‌و ڕێگایه‌وه كوردستانیان ئاگاداربكردبایه‌ته‌وه كه بابه‌تێكی له‌وشێوه هه‌یه یان ده‌كرا له‌ڕێگای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه پێشووتر ئه‌و په‌یامه‌یان به‌كوردستان بدایه نه‌ك په‌نا بردنه‌به‌ر هێرشی مووشه‌كی".
هۆشداریی ئه‌وه‌شیداوه، گده‌بێت ئێران باش بزانێت جیاله‌وه‌ی ئه‌مه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له‌هه‌مان كاتدا ڕای گشتی كوردستان یشی له‌خۆی كرد‌و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانن‌و دوورنییه ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئابووری‌و سیاسیش".
له‌باره‌ى بوونى بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل له‌هه‌ولێر سندى ده‌ڵێت:"ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوان به‌داواكاری حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ درووستكردنی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌بوونی بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه با هه‌موو خه‌ڵك بزانێت، ئه‌گه‌ر نه‌بووه كه‌واته ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات هێڵی دژه فڕین‌و سیسته‌می دژه مووشه‌ك له‌ئاسمانی كوردستان جێگربكه‌ن‌و كاراكردنه‌وه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌ك له‌مكاته‌دا باشترین بژارده‌یه‌و ئه‌م هێرشه‌ی ئێرانیش به‌دڵنیاییه‌وه ده‌رئه‌نجامی بۆ خودی ئێران باش نابێت، چوونكه جگه له درووستكردنی گرژیی له‌ناوچه‌كه، هیچ ئامانجێكی دیكه ناهێنێته‌دی".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە