پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەینێت
فراکسیۆنی پارتی دیموکرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەر وادەیەک لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری‌بکرێت، پێوەی پابەنددەبن، کە بەھۆی کەمی کاتەوە، کۆمیسیۆن ناتوانێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوودا لە کۆبوونەوەیەکی نێوان لیژنەی یاسایی و سەرۆک کۆمار، ھەردوو گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە بەھۆی کەمی کاتەوە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ناتوانێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سێ مانگی دیکە، بەشداریکردنی سێ تەمەنی نوێ لە دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەستەبەردەکات و لە ڕووی رێوشوێنی تەکنیکییەوە باشترە.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی، "تا ئێستا دۆسیەی ئاوارەکان دانەخراوە، ھەروها ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی تا ئێستا کارتی بایۆمەتریان تایبەت بە دەنگدان وەرنەگرتوە و جگە لەوەیش ھێشتا ھیچ بڕیارێک بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرنەکراوە".
پێشتر به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "هه‌ڵبژاردنی عیراق بۆ دوای مانگی (ئه‌یلول/٩) دواخرا، كاتی خۆی وتمان هێزه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نین، ته‌نها بۆچه‌واشه‌كاری و فریودانی شه‌قام باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".
١٤ی ئەم مانگەش، جومانه گلای، ووته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو گفتوگۆكراوه، باس له ئاسته‌نگه‌كان و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ته‌كنیكی كۆمیسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له ٦ی (حوزه‌یران/٦)ی ئه‌مساڵ كراوه‌ته‌وه.
جومانه گلای ره‌تیشیكرده‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی بۆ مانگی (ئه‌یلول/٩)ی ئه‌مساڵ كردبێت و رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌ین له‌واده و كاتی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌جێبگه‌یه‌نین.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە