پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕاگەێندراوێک سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاو دەکاتەوە

ووتەبێژی فەرمى پارتى دیموکراتى  کوردستان بە فەرمى کاندیدی حزبەکەى بۆ پۆستى سەرۆککۆمار راگەیاند و ئاشکرای کە وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کاندیدە بۆ ئەو پۆستە.

مەحموود موحەمەد وتەبێژی فەرمى پارتى رایگەیاند، دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و لەپێناو بەردەوام بوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز  ڕێبەر ئەحمەد خالد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگێننێت.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە