پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...    پارتی دیمۆکراتی کوردستان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕاگەیاند

میدیای پارتى ئاشکرای کرد کە پارتى رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتى هەرێمی بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندید کرد.

کەمێک پێش ئێستا لە پارتى دیمۆکراتی کوردستان ەوە ڕاگەێندرا ، کە پارتى رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی حکوومەتى هەرێمى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دیاریکردوە.

تائێستا پارتى هیچ هەڵوێست و ڕاگەێندراوێکى فەرمى لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە کە ئایا رێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە یان نا، بەڵام لەچەند کاتژمێری داهاتوودا ئەوە بەتەواوی ئاشکرا دەبێت کە ناوبراو کاندیدی پارتییە یان نا.

دوێنێ یەک شەممە دادگای فیدراڵی عێراق هۆشیار زێبارى لە کاندیدی پۆستى سەرۆک کۆماری عێراق دوور خستەوە بەهۆی ئەو سکاڵایانەى کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە لەسەرى تۆمار کرابوون .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە