پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

پەیامی کورد    ...   پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی  پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و شاندی یاوه‌ری ده‌ستی پێكرد

كۆبوونه‌وه‌ى پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌ستی پێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كان تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارت و ڕه‌وشی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەن، شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پاڤێڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتی دەکات، پێکهاتوون لە رزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسکەری، سۆران شەهید جەمال تاهیر و دکتۆر خەسرەو گوڵ موحەممەد.

شاندی پارتیش پێکهاتوون لە، هۆشیار زێباری، مەحموود محەممەد، عەلی حسێن و دڵشاد شەهاب. 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە