پارتی کۆتا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... پارتی کۆتا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕادەگەێنێت
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەێنێت، بە دوو كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمارەوە ناچینە دانیشتنی پەرلەمانەوە و پارتی ئەو دانیشتنە بایكۆت دەكات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیای پارتی ووت: سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ دووبارە ناكرێتەوە و كورد بە دوو كاندید ناچێتە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە و ناكرێ سوننە و شیعەكان كاندیدی كورد بۆ سەرۆككۆمار یەكلایی بكەنەوە، با كورد ئەو پرسە لەناوخۆیدا یەكلایی بكاتەوە.
دوو بەردانی ووتیشی: گفتوگۆ بەردەوامە و ئەگەری هەیە لەم ڕۆژانە دا پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و بگەن بە ڕێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق.
جەختیكردەوە، بڕیاری سەركردایەتی پارتییە كە بە هیچ شێوەیەك بە دوو كاندید ناچینە هۆڵی پەرلەمانەوە و موقاتەعەی دانیشتنی پەرلەمان دەكەین.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە