پاریس میوانداری لە ووتووێژەکانی ئەورووپایی ، ئەمریکی دەکات سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران

پەیامی کورد     ...   پاریس میوانداری لە ووتووێژەکانی ئەورووپایی ، ئەمریکی دەکات سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران .

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا جەختی کردەوە کە پایتەختی ئەم ووڵاتە میوانداری لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ترۆئیکای ئەورووپایی بە ئامادەبوونی " ڤیدیۆ کۆنفڕانس " ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە ی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاڕتی عەرەبی ڕووسیا ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە " ژان ئێف لۆدرییان " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری پاریس میوانداری هاوتا بەریتانی و ئاڵمانییەکەی خۆی " دۆمینیک ڕاب " و " هائیکۆ ماس " دەبێت لە حاڵێکدا کە " ئانتۆنی بلینکێن " وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانس ەوە لەگەڵ ئەوان یەک دەگرێت .

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم وەزارەتخانەیە ، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا ، بەریتانیا و ئاڵمانیا لە دانیشتنی خۆیاندا بە ئامادەبوونی ڤیدیۆیی هاوتا ئەمریکییەکەیان ، بابەتی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی واژوو کراو لە ساڵی ٢٠١٥ لە پەیوەندی لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ئیران دەخەنە بەر باس و ووتووێژەوە .

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا " فڕانس پرێس " لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە تەنیا چەند ڕۆژ بە دواهەمین پەلە کردنی دیاریکراو لە لایەن تاران ەوە بۆ سەپاندنی ئابلۆقگەلیک لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی (IAEA) لە ئێران هێشتا ماوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە