پاریس و ڕۆما "بە شێوەیەکی کردەیی و جیددی" بۆ یارمەتیدانی توونس رێککەوتن
پەیامی کورد ... پاریس و ڕۆما "بە شێوەیەکی کردەیی و جیددی" بۆ یارمەتیدانی توونس رێککەوتن
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند، رۆما و پاریس رێککەوتن لەسەر هاوکاریکردنی توونس "بە شێوەیەکی کردەیی و جیددی"، لە بەرامبەردا ماکرۆن دەڵێت، کە هاوڕای تێڕوانینی ئیتاڵیایە سەبارەت بە پێویستی بەپەلەی هاوکاری ئابووری بۆ توونس لە ژێر تیشکی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پاریس و ڕۆما لەسەر پێویستی کارکردنی یەکیتی ئەورووپا "بە شێوەیەکی کردەیی و جیددی" بۆ یارمەتیدانی توونس رێککەوتوون، ئەو ووڵاتە لە چەند مانگی ڕابردوودا شایەتحاڵی کۆچکردنی بەکۆمەڵی کۆچبەران بوە بۆ ئەورووپا.
سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین ، مێلۆنی ئاماژەی بەوەدا، ئیتاڵیا و فەڕەنسا بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی کردنی هەوڵەکانی ئۆکراین لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەشکرکێشی ڕووسیا.
پێشتر ئێمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو، هاوڕای بۆچوونی ئیتاڵیایە سەبارەت بە پێویستی بەپەلەی هاوکاری ئابووری بۆ توونس لەبەر ڕوونی کێشەی قەرزەکانی ووڵاتەکەی.
ئەو وتانەی ناوبراو لە میانەی دیداری لەگەڵ جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە پاریس ئاماژەیان پێکرا .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە