پاریس : ٢١٦ کەس لەوانەش ٢٥ فەڕەنسەویمان لە ئەفغانستان بردە دەرەوە
پەیامی کورد ... پاریس : ٢١٦ کەس لەوانەش ٢٥ فەڕەنسەویمان لە ئەفغانستان بردە دەرەوە .
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا جەخت پشتڕاستی دەکاتەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە نەتەوەگەلی جیاواز لەوانەش ٢٥ هاووڵاتی خۆی لە ئەفغانستان بردووەتە دەرەوە و بۆ ئیمارات ڕاگوێزراون .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پڕۆسێسی دەرخستنی کەسەکان لە کابۆل پایتەختی ئەفغانستان بەردەوامی هەیە و هەر لە بابەتەدا شەوی ڕابردوو لە فڕینێکی دیکەدا بە ٢١٦ سەرنشین ەوە بە مەقسەدی ئەبووزەبی پایتەختی ئیمارات ئەنجام دراوە .
ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا ش لە پەیامێکی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر لەم بارەیەوە پشتڕاستی کردەوە کە شەوی ڕابردوو لە دوای ئۆپراسیۆنێکی ئاڵۆز لە کابۆل ، ٢١٦ کەس لەوانەش ٢٥ هاووڵاتی فەڕەنسەوی و ١٨٤ ئەفغان ، لەم شارەوە بردراون و فڕۆکەی هەڵگری ئەوان لە ئەبووزەبی هاتووەتە خوارەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە