پاریس پیلانی لە هەناردەکردنی هێزە سەربازییەکانی بۆ عێڕاق هێرش کردنە بۆ سەر تورکیا ؟؟؟
پەیامی کورد ... پاریس پیلانی لە هەناردەکردنی هێزە سەربازییەکانی بۆ عێڕاق هێرش کردنە بۆ سەر تورکیا ؟؟؟
گۆڤاری (سكرین ڤەتش) فه‌ره‌نسی كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان و سه‌نته‌ری (گڵوباڵ ڤەتش ئه‌نه‌ڵایز) ده‌ریده‌كات ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه دانووستانی نهێنی له نێوان پاریس و واشینتۆن له ئارادایه سه‌باره‌ت به گریمانه‌كانی ئاماده‌گی فه‌ره‌نسا بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی له عێراق و به تایبه‌تیش هێزی ئاسمانی.
سه‌نته‌ری ناوبراو ده‌ڵێت ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پاریس ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نییه له‌وه‌ی دووباره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گۆره‌پانی عێراق، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌شه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه كه ئه‌مریكا له دوای كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق جێی دێڵێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی نزیك له ئێرانه له‌وه‌ی باڵاده‌ستی ته‌واوی خۆیان به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا بسه‌پێنن، دوا ئامانجیش سنوورداركردنی چاوچنۆكی ده‌وڵه‌تی توركیایه له باكووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
گۆڤاره‌كه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێك له ڕاوێژكارانی به‌رگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه ده‌ڵێت ئه‌و ڕاوێژكارانه وای ده‌بینن كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق هه‌لێكی باشه بۆ پاریس بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، تایبه‌ت تریش خێراكردنی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ڕافال كه موسته‌فا كازمی به په‌سه‌ندی ده‌زانێت و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات بڕه پاره‌ی پێویستی بۆ دابین بكات.
لای هه‌مووانیش ڕوون و ئاشكرایه كه ماكڕۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به تووندی دژایه‌تی ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا و ئێران ده‌كات له عێراقدا و پێشتریش دژ به ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی ئانکارا له هه‌رێمی كوردستان هاتۆەته‌ده‌نگ.
چاودێرانیش پێیان وایه كه به‌م دواییانه فه‌ره‌نسا بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران هه‌نگاوی ناوه و له هه‌رێمی كوردستادا كاری بۆ پراكتیزه‌كردنی ئه‌و پلانه‌ی كردووه تاوه‌كو به‌ر به پێشڕه‌وییه‌كانی ئانکارا بگرێت له هه‌رێمه‌كه كه جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پاریس.
پێشتریش له مانگی مارسی ڕابردوو ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا چاویان به یه‌كتری كه‌وتووه.
حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا زۆر به تووندی دژایه‌تی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی توركیا ده‌كات له باكووری عێراق و ئه‌و پاساوه‌ی توركیای قبووڵ نییه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌كات، ته‌نانه‌ت پاریس له سووریاش دژ به ده‌ستتێوه‌ردانی ئانکارا یه و به تووندی دژایه‌تی ده‌كات و پێشی وایه ئه‌و كاره‌ی توركیا ته‌نیا بۆ پشتیوانییه له چه‌ند لایه‌نێكی تووندڕه‌وو.
پاریس باوه‌ڕی وایه كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییانه‌ی هێزه‌كانی توركیا له باكووری عێراق و سووریا ئه‌نجامیان ده‌دات بێ پاساوه و ئامانجه‌كه‌ی زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و ئاو.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ماكرۆن به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی هه‌رێمی ده‌كات كه به‌غدا میوانداری ده‌كات و ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌ری عێراقیش وه‌ك سەعوودیه وتوركیا و ئێران بانگهێشت كراون هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه.
به‌غدا له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای وه‌به‌رهێنانه‌وه گه‌ره‌كیه‌تی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ردا به‌هێز بكات، به تایبه‌تیش ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له بنده‌ستی داعشدا بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تیایدا هاتووه كه له دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان موسته‌فا كازمی و ماكرۆن دا كازمی ڕایگه‌یاندووه كه فه‌ره‌نسا هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ی عێراقه، ماكرۆنیش لای خۆیه‌وه پشتیوانی ته‌واوی ووڵاته‌كه‌ی بۆ به‌غدا ده‌ربڕیووه و ستایشی دیپلۆماسییه‌تی هاوسه‌نگی عێراقی كردووه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه وا بڕیاره ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عێراق ئه‌نجامی بدات دووه‌م سه‌ردانیه‌تی له‌م ساڵدا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه و له چه‌ند بوارێكی جۆراوجۆردا په‌یوه‌ندییه‌كای نێوان ماكرۆن و ئه‌ردۆغان له‌وپه‌ری بارگرژیدایه، هه‌وڵه‌كانی توركیاش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و خۆپارێزی له سه‌پاندنی سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌ورووپا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و پاریس یش سه‌رتۆپی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئه‌ورووپی یانه‌ی گرتووه كه دژایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە