پارێزگاری ئەستەنبووڵ بانگھێشتی پارێزگاری ھەولێری قبووڵکرد

پەیامی کورد   ...   پارێزگاری ئەستەنبووڵ بانگھێشتی پارێزگاری ھەولێری قبووڵکرد

لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا و بەشداریکردنی لە پێشانگای MUSIAD EXP ٢٠٢٤، چوارشەممە ٢٠٢٤.١١.٢٧، ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە دیوانی پارێزگای شارەکە، لەگەڵ داود گوڵ، پارێزگاری ئەستەنبووڵ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ھەریەک لە گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەولێر و یاریدەدەری پارێزگاری ئەستەنبووڵ ئامادەی بوون، پارێزگاری ھەولێر، وێرای گەیاندنی سڵاو و رێزی ڕێزدار مەسروور بارزانی،  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاری ئەستەنبووڵ، جەختی لە پەرەپێدان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەستەنبووڵ کردەوە.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە ئاسانکاری ھاتووچۆی ھاووڵاتییان لە نێوان ھەولێر و ئەستەنبووڵ، پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەدا، گەلێک جار لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبووڵ، ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان دووچاری لێپێچنەوە و ناڕەحەتی زۆر دەکرێن، ھیوای خواست ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت و چیتر بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری ئەستەنبووڵ دووپاتی کردەوە کە چارەسەری ئەو گرفتە دەکات.

لە کۆتایش دا، پارێزگاری ھەولێر بەفەرمی بانگھێشتی پارێزگاری ئەستەنبووڵی کرد بۆ سەردانیکردنی ھەولێر و لەبەرامبەردا داود گوڵ، بانگھێشتەکەی قبووڵکرد.


ئەم بابەتە 164 جار خوێندراوەتەوە