پارێزگاری هەولێر پەیامێک سەبارەت بە کێشە و گرفتی دەنگدان بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   پارێزگاری هەولێر پەیامێک سەبارەت بە کێشە و گرفتی دەنگدان بڵاو دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا هیچ كێشەیەكی ئەمنی لەمیانەی دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەولێر درووست نەبوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ هەینی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راستە لە هەندێک بنكەی دەنگدان گرفت درووست بوە لە پارێزگای هەولێر، بەڵام لە ئێستادا کۆمیسیۆن لە هەوڵی چارەسەکردنی كێشەکەدان.

ووتیشی، تا ئێستا هیچ كێشەیەکی ئەمنی لە هەولێر درووست نەبوە.

کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ١٠ی ٢٠٢١، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردوە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٣١ هەزار و ٦٠٠ کەس لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگدەدەن.
بڕیارە رۆژی  ١٠-١٠-٢٠٢١، هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و تێیدا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە