پارێزگارەکانی ئەم جارەی زۆربەی پارێزگاکانی ئێران پلە و پۆستی سەربازی و نیزامی باڵایان هەیە

پەیامی کورد     ...   پارێزگارەکانی ئەم جارەی زۆربەی پارێزگاکانی ئێران پلە و پۆستی سەربازی و نیزامی باڵایان هەیە

پاسدار "بەهمەن ئەمیریی موقەدەم" وەک پارێزگاری کرماشان هەڵبژێردرا

لە دوای دامەزراندنی فەرماندەکانی سوپا لە پۆستە هەستیارەکاندا، دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی جووڵای ٢٠٢٢ بە بڕیاری "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرۆککۆماری ئێران "بەهمەن ئەمیری موقدەم" وەک پارێزگاری کرماشان هەڵبژێردرا.

ناوبراو پێشتر لە پۆستەکانی نووسینگەی کۆمیتەی پشتیوانی شەڕ لە سەردەمی شەڕ نێوان ئێران و عێراق، فەرماندەی سپای پاسدارانی کەنگاوەر، سەرۆکی کۆمیتەی سوپای پاسدارانی کرماشان، جێگری فەرماندە و فەرماندەی ئاسایشی پارێزگای خوراسان بووە.

کابینەی ڕەئیسی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەتییەکان پێک هاتووە.

لەو نێوانەدا کەسانێکی وەک "موحەمەد مۆخبێر" جێگری یەکەمی "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، "ئەحمەد وەحیدی" وەزیری نێوخۆی ئێران و "ڕۆستەم قاسمی" وەزیری ڕێگا و شارسازی، لە کەسانی بەرچاوی سوپای پاسدارانن کە لە کابینەی سێزدەهەمی ڕێژیمی ئێراندا بوونیان هەیە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە