پارێزەری محەمەد حسێنی دادگایی کرا
پەیامی کورد ... پارێزەری محەمەد حسێنی دادگایی کرا
بە پێی هەواڵی هێرانا، "عەلی شەریفزادە ئەردەکانی" پارێزەری محەمەد حسێنی ڕۆژێک پاش لەسێدارەدانی بەرگری کارەکەی، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی کەرەج کراوە و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
دادگای کەرەج سکاڵای لەسەر ئەم پارێزەرە تۆمار کردووە و نووسیویەتی بەرگریکردن بەم جۆرەیە کە گوایە لێدوانی محەمەد حسێنی لەژێر ئەشکەنجەدا بووە و ددانپێنانی زۆرەملێ بایەخی یاسایی نییە و چەواشەیە و دوورە لەڕاستی.
عەلی شەریفزادە ئەردەڵانی تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" خراوەتە پاڵی و بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملیۆن تمەنی و ساڵێک دوورخستنەوە لە ئەرکەکەی سزا دراوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە