پاسدارا سەلامی : هەر کەسێک ئاشتی لە خەڵکی ئێمە بگرێت ، ئارامی بە خۆیەوە نابینێت

پەیامی کورد   ...  پاسدارا سەلامی : هەر کەسێک ئاشتی لە خەڵکی ئێمە بگرێت ، ئارامی بە خۆیەوە نابینێت

پاسدار سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە میانەی ڕێپێوانی ساڵیانەی ئەو ووڵاتە لە تاران ڕایگەیاند : لە مەدوای ڕێگایەک کە هاتمە ڕێپێوان ، خەڵک تەنیا هاواری تۆڵەسەندنەوە دەکەن . هەم دوژمنان و هەم ئێمە بە باشی دەزانین کە ئەم تۆڵەیە دەکرێتەوە .

دوژمنان ئامادە باشیان بە هێزەکانی خۆیان داوە و نیگەرانن کە کۆماری ئیسلامی هەنگاوێک لە دژی ئەوان نیشان بدات و هەر بەم پێیە ئێستا لە ترسی هەنگاوەکانی ئێران لە دژی ئەوان چووەتە پەناگەی بەرگرییەوە .

دوژمنان دەزانن کە ئێمە لەوانەیە دەرئەنجامی هەنگاوەکانی ئەوان وولام بدەینەوە بەڵام لە ئێستادا ناتوانین بڵێین لە کوێ و چۆن ئەم کارە ئەنجام دەدەین . هەرچەندە ئەمانە بابەتگەلێکە دواتر لە ڕۆژی ڕووداو دوژمنان خۆیان تێدەگەن . هەر کەسێک کە ئارامی خەڵکی ئێمە بگرێت ، ئارامی نابینێت .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە