پاسدارێک لە شاری کرماشان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا
پەیامی کورد ... پاسدارێک لە شاری کرماشان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا
سوپای پاسداران؛ رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢١ لە هەواڵیکدا، ڕایگەیاند پاسدارێک لە سنووری کرماشان بە کوژراوە .
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕژێمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای کرماشان، ڕایگەیاندووە: پاسدار «ئیبراهیم فراهانی» لە خەباتکەرانی تیپی ۷۱ سوپای پاسداران ، لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکەیدا لە سنووری کرماشان کوژراوە.
ئەم ناوەندە باسی لە چۆنیەتی کوژران و بکوژانی ئەم پاسدارەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە