پاشاى ئوردن : بوونى ڕووسیا لە باشوورى سووریا، سەرچاوەى ئارامییە بەڵام  سەبارەت بە جێگربوونی ئێران لە جیاتی ئەو لە سوورریا هۆشداری دەدەم

پەیامی کورد    ...    پاشاى ئوردن : بوونى ڕووسیا لە باشوورى سووریا، سەرچاوەى ئارامییە بەڵام  سەبارەت بە جێگربوونی ئێران لە جیاتی ئەو لە سوورریا هۆشداری دەدەم

پاشاى ئوردن ڕایگەیاند : کۆمارى ئیسلامى جێگەى بەتاڵى ڕووسیا لە سووریا پڕ دەکاتەوە و ئەمەش بۆ سنوورەکانمان کێشەسازە

عەبدۆڵڵاى دووەمى پاشاى ئوردن، چوارشەممە لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ دامەزراوەى "هوور"ى زانکۆى ستێنفۆردى ئەمریکا، ووتى : بوونى ڕووسیا لە باشوورى سووریا، سەرچاوەى ئارامییە.
 هۆشدارى دەدەم لەوەى کە ڕووسیا بە هۆى سەرنجەکانى لەسەر شەڕى ئۆکراین، کۆمارى ئیسلامی و میلیشیا تیرۆریستییەکانى خەریکى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە دەبن. بەمەش سنوورەکانى ئێمە نائارام دەبن.
 لە چەند حەفتەى ڕابردوو شاهیدى چەندین هێرش و نائارامى بووینە لە سنوورەکانمان و دەزانین کە کێ لە پشت ئەم هێرشانەوەیە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە