پاش ماوەیەکی درێژخایەن وەزیرانی بەرگری ووڵاتی ڕووسیا و تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە
پەیامی کورد ... پاش ماوەیەکی درێژخایەن وەزیرانی بەرگری ووڵاتی ڕووسیا و تورکیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە
بۆ یەکەمین جار دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ ، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرانی بەرگری ڕووسیا، سووریا و تورکیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ئێستای سووریا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ووڵاتە، لە کۆبوونەوەکەدا هەر سێ ووڵات جەختیان کردەوە لە بەردەوامی گفتوگۆکان و هەوڵدان بۆ لێک تێگەیشتنی سیاسی لەنێوان لایەنەکانی سووریا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کردووە و ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگری ڕووسیا، سووریا و تورکیا باس لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، کێشەی ئاوارەکان و هەماهەنگی هاوبەش کراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "گرووپە تووندڕەوەکان لە سووریا".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا مۆسکۆ، دیمەشق و ئانکارا رێککەوتن لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان بەمەبەستی زیادکردنی ئارامی سووریا و ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی.
ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، هەریەک لە خڵووسی ئاکار، وەزیری بەرگری و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بەسەردانێک گەیشتونەتە مۆسکۆ و چەند دۆسیەیەکی "گرنگ" لەگەڵ هاوتا ڕووسەکانیان تاوتوێ دەکەن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە