پاش مەلا بەختیار ، ژەهرخواردکردنی ئەندامێکی دیکەی پلە باڵای سەرکردایەتی یەکیتی پشتڕاست دەکرێتەوە
ژەهرخواردكردنى دووهه‌م به‌رپرسى باڵاى یه‌كێتى پشتڕاست ده‌كرێته‌وه‌و لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار لەو به‌رپرسه‌ى یه‌كێتیه‌وه زانیاری گرینگ ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌حه‌سه‌ن نوورى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و به‌ڕێوبه‌رى پێشووى ئاسایشى سلێمانى ڕایگه‌یاندووە " له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى به‌رلین ى پایته‌ختى ئا‌ڵمانیا، ژه‌هرخواردكردنى حه‌سه‌ن نورى " وه‌ستا حه‌سه‌ن " پشتڕاستكراوه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى وت:"به‌گوێره‌ى ئه‌و پشكنینانه‌ى بۆى كراوه، ده‌ركه‌وتوه نزیكه‌ى شه‌ش مانگ پێش ئێستا ئه‌و ژه‌هره به‌وه‌ستا حه‌سه‌ن دراوه‌و ئێستا كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوون و قژى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ڵده‌وه‌رێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ چ جۆره ژه‌هرێك به‌سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى دراوه، سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌یان نازانین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه دواتر زانیاری زیاتر بۆ ڕاى گشتى ئاشكراده‌كرێت".
پشتڕاست كردنه‌وه‌ى ژه‌هرخواردكردنى حه‌سه‌ن نورى دواى ئه‌وه‌دێت، شه‌وى ڕابردوو میدیاى فه‌رمى مه‌لا به‌ختیار ژه‌هرخواردكردنى ناوبراوى ئاشكراكرد كه له‌لایه‌ن پزیشكان‌و دواى پشكنین ده‌ركه‌وتوه ڕاسته.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە