پاش نیوەڕۆ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبونەوەی لووتكە ئەنجامدهدات
پەیامی کورد ... پاش نیوەڕۆ شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێم كۆبونەوەی لووتكە ئەنجامدهدات
شاندی دانووستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەمیر ھەورامی ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: بڕیارە پاش نیوەڕۆ، كۆبوونەوەی لووتكە لە بەغدا ئەنجام بدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی رێككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد".
ووتیشی: "شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات".
چوار رۆژە شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و لەو ماوەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی کۆبوونەتەوە.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە