پاناما تۆمارکردنی ١٣٦نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی، هەڵوەشاندەوە

پەیامی کورد   ...  پاناما ، تۆمارکردنی ١٣٦نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی، هەڵوەشاندەوە

دامەزراوەی دەریایی پاناما، گەورەترین ناوەندی تۆمارکردنی کەشتی لە جیهاندا، مافی هەڵگرتنی ئاڵای ۱۳۶ نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی هەڵوەشاندەوە و تۆمارکردنی کەشتی کۆماری ئیسلامی ڕاگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند : ئەم بڕیارە، لە داوای ڕێکخراوەی «یەکڕیزی دژی ئێرانی ئەتۆمی» گیراوەتە بەر لەبەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی نەوتهەڵگرەکان گەمارۆوەکان پێشێل دەکات.

ئەم دامەزراوەی کەرتی تایبەتی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە لە ماڵپەڕیدا لیستی ۱۴۰ نەوتهەڵگری کۆماری ئیسلامی بڵاوکردەوە کە بە هەڵکردنی ئاڵای پاناما گەمارۆ و سزا ئابوورییەکانیان پێشێل کردووە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە